بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، تۆماس مۆلەری تەمەن 35، ساڵ دوای کۆتاییهاتنی جامی جیهانی یانەکانی 2025، کۆتایی بە 25 ساڵ ئامادە بوونی لە یانەی بایرن میونشن هێنا (17 ساڵ یاریکردن بۆ تیپی یەکەمی ئەم یانەیە). پێشتر ڕاگەێندرابوو کە هێشتا ڕوون نییە ئەم هێرشبەرە ئەڵمانیە بەنیازە خانەنشین بێت یان نا.

ئێستا میدیا وەرزشییەکانی ئەڵمانیا ڕایانگەیاندووە کە تۆماس مۆلەر خانەنشین نابێت و بڕیاری داوە بچێتە خولی تۆپی پێی ئەمریکا. دوو یانە کە یەکێکیان یانەی لۆس ئەنجلسە لە کێبڕکێی سەرەکیدان بۆ گرێبەستکردن لەگەڵ هێرشبەری پێشووی بایرن میونشن. چاوەڕوان دەکرێت له ماوەی هەفتەیەک تا 10 ڕۆژدا به فەرمی گواستنەوەی بۆ یەکێک لەو دوو یانه ڕابگەیەنرێت./.