بە پێی ڕاپۆرتی
جام کوردی، فرانسیسکۆ کۆنسیساو کە وەرزی رابردوو بە شێوەی قەرز لە یوڤێنتوسدا یاریی
کرد، ئەمڕۆ خەڵات کرا بەهۆی ئاستە نایابەکەی لە ماوەی ئەم وەرزەدا و گرێبەستێکی هەمیشەیی
لەگەڵ یانەی یوڤێنتوس واژۆکرد.
لە بەیاننامەی یانەی یوڤێنتوسدا سەبارەت بە گرێبەستی هەمیشەیی کۆنسیساو ڕاگەێندراوە: کۆنسیساو، دوای وەرزێکی نایاب لە یاریکردن بە شێوەی قەرز لە یوڤێنتوس، ئێستا یاریزانی نوێمانە و گرێبەستی پێنج ساڵەی هەیە. پیرۆزبایی لە کۆنسیساو دەکەین. ئێمە بە پەرۆشەوە چاوەڕێی ئەوە دەکەین کە ئەم یاریزانە جارێکی دیکە لە یاریگادا بدرەوشێتەوە./.