بەپێی ڕاپۆرتی جام کوردی و بە گێڕانەوە لە ڕویتەرز. ساڵی 2023 ساڵێکی زۆر شڵەژا بوو بۆ بازاڕی نەوت. شڵەژایی ژێئوپولێتیکی لە لایەکەو و نیگەرانی لەمەڕ ئاستی وەبەرهێنانی نەوت لە لایەکی دیکەوە لە جیهاندا بووتە هۆی ئەوەی کە لە ساڵی2023ێدا نرخی نەوت دابەزینی 10لەسەدی سەبارەت بە ساڵی ڕابردوو ئەزموون بکات.
هەر بەرمیل نەوتی برێنت بە 11 سێنت دابەزینەوە بڕی 77.04 مامەڵەی پێوەکرا و هەر بەرمیل نەوتی خاوی ئەمریکاش بە 12 سێنت دابەزینەوە بڕی 71.65 دۆلار مامەڵەی پێوەکراوە.
هەر دوو جۆرە نەوتەکە چ برێنت و چ خاو لە ساڵی 2023ێدا 10لەسەدی نرخی خوی لەدەست داوە و ساڵی بە کەمترین نرخەوە هێنایە کۆتایی.