بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، بزوتنەوەی حەماس لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند: کەرتی غەززە بە هۆی ئەو گەمارۆ هەمەلایەنە و بەردەوامەی ڕژێمی زایۆنیستییەوە ڕووبەڕووی برسێتییەکی کارەساتبار بووەتەوە. ناوچەیەک کە زیاتر لە پێنج ساڵە لە مەترسیدارترین قۆناغەکانی جینۆساید و کوشتنی بەکۆمەڵ و ڕووبەڕووی برسێتییەکی کارەساتبار بووەتەوە.
لە بەیاننامەکەی حەماسدا هاتووە، گەمارۆدانی دوژمن بۆ سەر کەرتی غەززە بریتییە لە داخستنی دەروازەکان، ڕێگریکردن لە هاتنە ناوەوەی شیر وشکی کۆرپە، خۆراک و دەرمان بۆ زیاتر لە دوو ملیۆن هاووڵاتی فەڵەستینی.
حەماس ڕایگەیاندووە کە بە هۆی گەمارۆی ڕژێمی زایۆنیستی بۆ سەر ناوچەکە، 40 هەزار کۆرپە و 60 هەزار ژنی دووگیان لە کەرتی غەززە مەترسی مردنی دەستبەجێیان لەسەرە.
بزووتنەوەکە لە درێژەی بەیاننامەکەیدا ڕایگەیاندووە کە ڕژێمی زایۆنیستی خۆراکی کردووە بە چەکی کوشتنی وردە وردە و بێدەنگ، هاوکارییەکانیشی کردووە بە ئامرازێک بۆ ئاژاوەگێڕی و تاڵانکردن لە ژێر چاودێری ڕاستەوخۆی سوپا و فڕۆکە شەڕکەرەکاندا.
حەماس ئەوەشی خستووەتەڕوو کە زۆربەی ئەو بارهەڵگرانەی کە هاوکارییەکانیان هەڵدەگرن و دەچنە ناو غەززە، لە چوارچێوەی سیاسەتی ئامانجدارانەی ڕژێمی زایۆنیستی تووشی تاڵان و دەستدرێژی دەبنەوە.
لە بەیاننامەکەی حەماسدا هاتووە کە کەرتی غەزە لانیکەم ڕۆژانە پێویستی بە زیاتر لە 600 بارهەڵگر و سووتەمەنییە بۆ نەهێشتنی پیداویستییەکانیان.
حەماس زیادی کردووە کە تا ئێستا 154 فەڵەستینی کە 89یان منداڵ بوون، بە هۆی برسێتییەوە گیانیان لەدەست داوە.
بزووتنەوەکە جەختی لەوە کردووەتەوە کە شکاندنی گەمارۆی کەرتی غەززە و دەستبەجێ کردنەوەی دەروازەکان بە بێ هیچ مەرجێکی پێشوەختە تاکە ڕێگایە بۆ کۆتاییهێنان بەم کارەساتە./.