بەپێی بڕیارە نوێیەکان، سەرۆک وەزیران سەرجەم خاڵەکانی پشکنین (بازگەکان)ی ڕاسپاردووە کە بە توندی ڕووبەڕووی دیاردەی ئۆتۆمبێلی "جام ڕەش" ببنەوە و کۆتایی بە بەکارهێنانی بهێنن.

لە بڕیارەکەدا جەخت لەوە کراوەتەوە کە هیچ کەسێک لە یاسا بەدەر نییە؛ لەمەودوا ئۆتۆمبێلی بەرپرسانیش، ئەگەر جامەکانیان ڕەش بێت، لە بازگەکاندا دەپشکنرێن و وەک هاووڵاتییەکی ئاسایی مامەڵەیان لەگەڵ دەکرێت.

هەر بەپێی زانیارییەکان، ئەم بڕیارە گشتگیرە و تەواوی بازگەکانی عێراق، بە بازگەکانی هەرێمی کوردستانیشەوە دەگرێتەوە، ئەمەش وەک هەنگاوێک بۆ چەسپاندنی سەروەری یاسا و یەکسانی لەنێوان بەرپرسان و هاووڵاتیاندا.