جام کوردی - هاوپەیمانیی ژێر فەرمانی سعودیە ڕایگەیاند کە دوو درۆنی لە سەر ڕێگای ڕیاز و باشووری ئەم وڵاتە ڕێگری لێکردووە. هاوپەیمانیی ژێر فەرمانی سعودیە لە یەمەن بانگەشەی ئەوەی کرد کە دوو درۆنی لەلایەن یەمەنەوە بۆ ئاراستەی ڕیاز و باشووری سعودیە ئاراستەکراون، ڕێگری لێکردووە.

تورکی ئەلمالکی، سەرۆکی ڕاگەیاندنی ئەم هاوپەیمانییە، بانگەشەی ئەوەی کرد کە دوو درۆن لە ناوچەی ڕیاز و باشووری سعودیە ڕێگری لێکراون و لەناوبراون.

پێشتر یەمەن ڕایگەیاندبوو کە سعودیە هێرشی کردووەتە سەر تۆڕی پەیوەندییەکان لە شاری مەجز لە پارێزگای سەعدە.