جام کوردی - شانەی ڕاگەیاندنی ئەمنی عراق، ئەمڕۆ سێشەممە (۳ی تشرینی دووەمی ۲۰۲۶)، هەبوونی هەر جۆرە هێرش یان بۆردومانێکی ئاسمانی لە پارێزگای دیالە بە توندی ڕەتکردەوە.
فەریق سەعد مەعن، سەرۆکی شانەی ڕاگەیاندنی ئەمنی، ڕایگەیاند کە هەندێک دەزگای ڕاگەیاندن هەواڵیان بڵاوکردووەتەوە سەبارەت بە بوونی هێرش یان بۆردومانی ئاسمانی لە دیالە، جەختیشی کردەوە کە ئەو هەواڵانە هیچ ڕاستییەکیان تێدا نییە و داوای لە هاووڵاتییان کرد تەنها پشت بە سەرچاوە فەرمییەکان ببەستن.