بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، مستەفا عەبدوڵڵاهی وتی: ئەو باجانەی کە لە لایەن عێراقەوە سەپێندراون بەردەوام تەحەدایان لەسەر هەناردەکردنی ئاسنی ئێران درووست کردووە و ئەم بابەتەش لە ڕێگەی وەزارەتی دەرەوە بەدواداچوونی بۆ دەکرێت.

ناوبراو بە ئاماژە بە ناهاوسەنگی باجی هەناردەکردن لە زنجیرەی پۆڵادا، زیادی کرد: لە دۆخێکدا کە سنووردارکردن بۆ هەناردەکردنی شمش هەیە، پێویستە ڕێکاری گونجاو بەرامبەر بە باجەکانی عێراق بگیرێتەبەر.

عەبدوڵڵاهی هەروەها ڕەخنەی لە دابەشکردنی ناهاوسەنگی قازانج لە زنجیرەی پۆڵادا گرت و جەختی لەوە کردەوە: یەکەکانی نوردی لە ژێر فشارێکی زیاتردان، سەرەڕای بەشدارییەکی بەرچاویان لە ڕەخساندنی هەلی کاردا.