جام کوردی - مێهرداد ئەخلاقی، وەزیری بەرگریی کۆماری ئیسلامیی ئێران، لە لێدوانێکدا جەختی لەسەر جێبەجێکردنی فەرمانەکانی ڕێبەری ئێران کردەوە و هۆشداری دا کە هێزە چەکدارەکانی ئەم وڵاتە بێ هیچ سنوورداربوونێکی جوگرافی، بە خێرایی و یەکلاکارییەوە وەڵامی هەر هەڕەشە یان دەستدرێژییەک دەدەنەوە.

بەپێی ڕاپۆرتی میدیاکان، ئەخلاقی ڕایگەیاند کە ئێران بە پەرەپێدانی ئامادەباشیی سەربازی و بەهێزکردنی ژێرخانە پیشەسازییەکانی بەرگری، سوورە لەسەر جێبەجێکردنی ستراتیژییەک کە ڕێگە بە وەڵامدانەوەی خێرا لە هەر شوێنێکدا بدات. ناوبراو ئەوەشی خستەڕوو کە هەڕەشەی نەیاران ناتوانێت بمبێتی پێشکەوتن یان ڕێگری لە توانای بەربەستکردنی ئێران بگرێت و هەر دەستدرێژییەک وەڵامێکی گونجاو و توندی بەدوادا دەبێت.

ئەم لێدوانانە لە کاتێکدا دەدرێن کە پێشتر فەرماندەیی گشتیی هێزە چەکدارەکان فەرمانی دابوو بۆ رووبەڕووبوونەوەی هەر جۆرە هەڕەشەیەک لە ئامادەباشیی تەواودا بن. هاوکات، ڕاپۆرتی میدیا ئەمریکییەکان ئاماژە بەوە دەکەن کە لەگەڵ نزیکبوونەوەی هەڵبژاردنی ناووەختەی کۆنگرەی ئەمریکا، بێنیامین ناتانیاهۆ، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل، هەوڵ دەدات دۆناڵد ترامپ بخاتە ژێر فشارەوە تاكو دوای ئەم هەڵبژاردنانە هێرشەکان بۆ سەر ئێران دەستپێبکاتەوە.