عەلی زەیدی، سەرۆکوەزیرانی عێراق، داوای لە سەرۆکی پەرلەمان کردووە ڕۆژی پێنجشەممە، ١٥ی تشرینی یەکەم، کۆبوونەوە بۆ دەنگدان لەسەر جێگرانی سەرۆکوەزیران، وەزیرە ماوەکان و وەزارەتە تازە دروستکراوەکان بەڕێوە ببرێت. لە نووسراوەکەیدا هاتووە جێگرانی سەرۆکوەزیران مووچە و دەرماڵەیان نابێت و فەرمانبەری نوێش بۆ نووسینگەکانیان دادەمەزرێنرێت.فارس بریفکانی کاندیدی پۆستی جێگری سەرۆکوەزیرانە لەسەر پشکی پارتی دیموکراتی کوردستان، هەروەها لە کاندیدەکانی ئەم پۆستەدا لەیس قەیس خەزعەلی، موحسین مەندەلاوی و محەممەد تەمیم هەن. ڕێباز حەملانیش بۆ وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردن کاندید کراوە. لە کاندیدەکانی دیکەدا ناوی یاسر سخێل مالیکی بۆ ناوخۆ، حەیدەر بەهاء بۆ خوێندنی باڵا، یاسین عیساوی بۆ ڕۆشنبیری، سەفا کینانی بۆ لاوان و وەرزش، و محەممەد مووسەوی بۆ کار و کاروباری کۆمەڵایەتی هاتووە. هەروەها کاندیدەکان بۆ وەزارەتەکانی پلاندانان، بەرگری، کۆچ و کۆچبەران و چەند وەزارەتێکی تازە دیاری کراون، بەڵام هەندێک پۆست بەهۆی ناکۆکییەکانەوە هێشتا یەکلایی نەبووەتەوە.
پەرلەمانی عێراق پێنجشەممە دەنگ لەسەر جێگرانی سەرۆکوەزیران و وەزیرەکان دەدات
جام کوردی - سەرۆکوەزیرانی عێراق داوای لە پەرلەمان کرد ڕۆژی پێنجشەممەی داهاتوو کۆبوونەوە بکرێت تایبەت بە دەنگدان لەسەر جێگرانی سەرۆکوەزیران، وەزیرە ماوەکان و وەزیری ئەو وەزارەتانەش کە دروست دەکرێن.
October 13, 2026