جام کوردی - ڕۆژی سێشەممە، هێزەکانی حەشدی شەعبی بە هەماهەنگی لەگەڵ هێزە ئەمنییەکان، ئۆپەراسیۆنێکی گەڕان و پشکنینیان لە ناوچەکانی باشووری پارێزگای سەلاحەدین، بەتایبەت باشووری شاری سامرا، ئەنجام دا و گەیشتنە دەوروبەری قەزای دەور و ناوچە سنورییەکان.
موفید محەمەد عەلی، فەرماندەی تیپی ٤٣ی حەشدی شەعبی ڕایگەیاند کە ئۆپەراسیۆنەکە ڕووبەرێکی نزیکەی ١٦٠ کیلۆمەتری چوارگۆشەی لەخۆ گرتووە بە مەبەستی بنەبڕکردن و پڕکردنەوەی کەلێنە ئەمنییەکان، بەکارهێنانی تەکنەلۆژیای مۆدێرن و فڕۆکەی بێفڕۆکەوان، هەروەها پتەوکردنی پەیوەندی لەگەڵ جووتیاران و دانیشتووانی ناوچەکەدا.