نووسینگەی ڕاگەیاندنی ڕێكخراوی بەدر لە بەیاننامەیەكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاندووە : هادی عامری سكرتێری گشتی ڕێكخراوی بەدر لە ئۆفیسەكەی خۆی لە بەغدا پێشوازی لە ژمارەیەك سەركردەی حەشدی شەعبی كرد.
ئاماژەی بەوەشكردووە : لە كۆبوونەوەكەدا پێداچوونەوە بە دوایین پێشهاتە مەیدانییەكان و پێداویستییەكانی قۆناغی ئێستا و ڕێگاكانی بەرزكردنەوەی توانا و سەرچاوەكانی حەشدی شەعبی و هێزە ئەمنییەكان كراوە.
ووتیشی : جەخت لەسەر گرنگی پاراستنی ئاستێكی بەرزی ئامادەیی، بەهێزكردنی هەماهەنگی لە نێوان لایەنە پەیوەندیدارەكان، پێداچوونەوە بە ئەدای مەیدانی ئێستا، و بەرزكردنەوەی ئاستی كارایی و ئامادەیی كرا.