جام کوردی - ڕاگەیاندنی گشتیی سوپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی ڕایگەیاند کە فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی چاودێری و شەڕکەری سوپای ئەمریکا لە ئاسمانی دوورگەی قشم ڕاوەستێنراوە و لەناوبردراوە.

ئەم بێفڕۆکەوانە لە جۆری MQ-1 بووە، کە کاتژمێر ١٤:٣٠ بە ئاگری سیستەمی نوێی بەرگریی پێشکەوتووی هێزی ئاسمانیی سوپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی دۆزراوەتەوە، ڕاوەستێنراوە و لەناوبردراوە.

سوپا هەروەها ڕایگەیاند کە ئەمە حەڤدەهەمین حاڵەتی لەم جۆرە بێفڕۆکەوانەیە بووە.

بەم ئۆپەراسیۆنە دیسان دوژمن لە ئەرکەکانی چاودێریی خۆیدا شکستی هێنا.