جام کوردی - گوتەبێژی هێزە چەکدارەکانی یەمەن لە هێرشێکی مووشەکی بۆ سەر شوێنی کۆبوونەوەی هێزە چەکدارە نەزامەندییەکانی سەر بە عەرەبستانی سعودی لە ناوچەی «خەڕز» لە پارێزگای لەحج هەواڵی دا.
یەحیا سەریع، گوتەبێژی هێزە چەکدارەکانی یەمەن ڕایگەیاند، هێزە چەکدارەکانی یەمەن بە تەقاندنی چەند مووشکێکی بالیستیک، بنکە و کۆبوونەوەی چەکدارە سعودیەکانیان لە ژێر فەرماندەیی ئەفسەری سعودی «بەدر حەربی» کردە ئامانج.
ناوبراو جەختی کردەوە کە ئەم هێرشانە بە وردی و بە شێوەیەکی ڕاستەوخۆ بەر ئامانجە مەبەستەکان کەوتوون و دەیان کوژراو و برینداری لێکەوتووەتەوە.
گوتەبێژی هێزە چەکدارەکانی یەمەن هەروەها وتی ژمارەیەکی زۆر لە ئۆتۆمبیل و کەرەستەی سەربازی لە ڕەوتی ئەم هێرشەدا لەناوبراون.