«عەبدولواحید ئەبوڕاس»، جێگری وەزیری دەرەوەی حکومەتی یەمەن ڕایگەیاند کە عەرەبستانی سعوودی لە ٢٦ی ئازاری ٢٠١٥وە هێرش و گەمارۆ دڕندانەکانی دژی گەلی یەمەن بەردەوام کردووە.

ئەم بەرپرسە یەمەنییە جەختیکردەوە کە حکومەتی یەمەن لە یەکەم ڕۆژی دەستدرێژییەکانەوە، هەڵوێستێکی ئەرێنی بەرانبەر بە هەموو خولەکانی دانوستانی ئاشتی هەبووە، بەڵام ئەمە حکومەتی سعوودیە و بەکرێگیراوەکانیەتی کە بە کارشکنی، ڕێگری لە گەیشتنی هەوڵە ئاشتیخوازەکان بە ئەنجام دەگرن.

ئەم لێدوانانە لە وەڵامی بانگەشەکەی «ڕائد کەریمل» بەرپرسی وەزارەتی دەرەوەی سعوودیەدا دران کە رۆژی پێنجشەممە بانگەشەی ئەوەی کردبوو یەمەنییەکان ڕەتیان کردووەتەوە داوەتی ریاض بۆ بەشداریکردن لە کۆبوونەوەیەک لە عومان بە مەبەستی کەمکردنەوەی گرژییەکان قبوڵ بکەن. هاوکات لەم هەفتانەی دوایندا، یەمەن شاهیدی سەرهەڵدانی گرژی و پێکدادانی مەیدانیی نوێ بووە لە نێوان هێزە چەکدارەکانی ئەو وڵاتە و میلیشیاکانی ژێر چاودێریی عەرەبستاندا.