جام کوردی - وەزارەتی گواستنەوە و کاروباری گشتیی یەمەن، بەکارهێنانی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی ریان لەلایەن عەرەبستانی سعوودییەوە بۆ گواستنەوەی چەک و تەقەمەنی سەرکۆنە کرد و سەربازگەکردنی ئەو فڕۆکەخانەیەی بە تاوانی جەنگ و پێشێلکردنێکی ئاشکرای ڕێساکانی نێودەوڵەتی ناوەزەد کرد.
ئەم وەزارەتە ڕایگەیاند کە عەرەبستانی سعوودی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی ریان لە پارێزگای حەزرەمووت بۆ ئامانجی سەربازی و گواستنەوەی چەک بەکاردەهێنێت. وەزارەتەکە هۆشداری دا کە گۆڕینی فڕۆکەخانەیەکی نێودەوڵەتی بۆ بنکەیەکی سەربازی، بە ڕوونى نموونەی تاوانی جەنگە و پێچەوانەی پەیماننامە و یاسا نێودەوڵەتییەکانە.