ئەحمەد مووسا، وتەبێژی فەرمیی وەزارەتی کارەبای عێراق ڕایگەیاند: "سیستەمی کارەبای نیشتمانی ژمارەی پێوانەیی نوێ لە بەرهەمهێناندا تۆمار دەکات و ڕێنمایی تووند دراوەتە ناوەندەکانی کۆنترۆڵ بۆ دەستەبەرکردنی دادپەروەری لە دابەشکردنی کارەبادا، هاوکات بڕی غازی هاوردەکراو لە ئێرانەوە بۆ 20 ملیۆن مەتر سێجا لە ڕۆژێکدا زیادی کردووە، ئەمەش پاڵنەرێکی گرنگە بۆ بەردەوامبوونی کارەکانی وێستگەکانی بەرهەمهێنان".
وتەبێژی وەزارەتی کارەبا ئەوەشی خستەڕوو، "وەرزی بارانبارینی ئەمساڵ کاریگەری ئەرێنی هەبووە و بووەتە هۆی زیادبوونی ئاستی ئاو".
٠ وێستگەکانی بەنداوی مووسڵ، سامەڕا و چەندین بەنداوی دیکە بە توانایەکی باشتر کار بکەن.
 بەگوێرەی زانیارییەکانی وەزارەت، کارەکان بۆ بەرزکردنەوەی توانای کارپێکردن بەردەوامن تا بتوانرێت پێداویستییەکانی هاووڵاتییان لە وەرزی گەرمادا دابین بکرێت.