جام کوردی - وڵاتێکی نێوەندگیری بە ئاژانسی ئەسۆشێتد پرێسی ڕاگەیاندووە، تاران و واشنتۆن ڕێککەوتوون لەسەر ئەنجامدانی خولی نوێی دانوستانەکان.
بەرەبەیانی ئەمڕۆ سێشەممە بەرپرسانی ئەمەریکا ڕایانگەیاند کە ئیسلام ئاباد و جنێڤ وەک شوێنی ئەگەری بۆ خولێکی نوێی دانوستانەکانی ئەمریکا و ئێران دادەنرێت.
ئاژانسی هەواڵی فارسی ئێرانی نووسیویەتی: بەرپرسانی ئەمریکی بەرەبەیانی سێشەممە ئاگاداریان کردۆتەوە کە: “واشنتۆن و تاران بیر لە خولێکی نوێی گفتوگۆ دەکەنەوە و پەیوەندییەکان بەردەوامن.”
ئاژانسی هەواڵی ئەسۆشێتد پرێس بە پشتبەستن بەو سەرچاوانە، کە ناویان نەهێنراوە، نووسیویەتی: ئیسلام ئاباد و جنێڤ وەک شوێنی ئەگەری بۆ میوانداریکردنی خولێکی نوێی دانوستانەکانی نێوان واشنتۆن و تاران دادەنرێت.
ئەم سەرچاوانە ڕوونیان کردەوە: "ڕەنگە ڕۆژی پێنجشەممە خولی نوێی دانوستانەکانی نێوان واشنتۆن و تاران بەڕێوە بچێت، بەڵام هێشتا شوێنەکە یەکلایی نەکراوەتەوە."
هەروەها دیپلۆماتکارێکی وڵاتێکی نێوەندگیری بە ئاژانسی ئەسۆشێتد پرێسی ڕاگەیاندووە: تاران و واشنتۆن ئێستا ڕێککەوتوون لەسەر ئەنجامدانی خولێکی نوێی دانوستانەکان.