ئیبراهیم زولفەقاری وتەبێژی خاتەمولئەنبیا لە نوێترین هۆشداریدا بۆ واشنتن و تەلئەبیب ڕایگەیاند، "ئەوەی تا ئێستا ئێران لە شەڕدا بەکاری هێناوە تەنیا بەشێکی زۆر بچووکی تواناکانی بووە".خاتەمولئەنبیا هەڕەشە دەکات و دەڵێت: "ئەگەر شەڕ درێژە بکێشێت، پەردە لەسەر تەکنەلۆژیایەک لادەبات کە جیهان تووشی شۆک دەکات".
بە بەکارهێنانی ئەم چەکە نوێیانە شتێک ڕوودەدات کە جیهان هەرگیز پێشبینی نەکردووە.
بەگوێرەی سەرچاوەکانی هەواڵ، کاتێک سوپایەک باس لە شتێک دەکات کە کەس نەیبینیووە، "دەکرێت مەبەست لەوە هێرشی سایبەری یان موشەکی هایپەر سۆنیکی نوێی بێت کە هیچ سیستەمێکی بەرگری نەتوانێت بیگرێت. یان دەکرێت سیستەمێکی مینڕێژکردنی زیرەک بێت کە بەدەست دەتەقێندرێتەوە".
ئەم پەیامەی خاتەم ئەنبیا لە کاتێکدایە، 15 کەشتییی جەنگی ئەمریکی لە ناوچەکە جێگیرکراون و تارانیش دەڵێت: بە چەکێکی نادیار هەمووتان لەناو دەبەین