جام کوردی - وتەبێژی حکومەتی ئێران وێڕای ئاماژە بەوەی کە  بە گوێرەی ئامارە سەرەتاییەكان زیانەكانی ئێران بە زیاتر لە (270) ملیار دۆلار دەخەمڵێنرێ، وتیشی: تیمی دانوستكاری ئێران كار لەسەر قەربووكردنەوەی زیانەكان دەكات.

فاتمە موهاجرانی، وتەبێژی حکومەتی ئێران لە چاوپێكەوتنێكدا لەگەڵ ئاژانسی "سپۆتنیک"ی روسی راگەیاند: بە دڵنیایی یەكێك لەو پرسانەی تیمی دانوستانكاری ئێران كاری لەسەر دەكات پرسی قەرەبووكردنەوەی زیانەكانە، وتیشی: زیانەكان لەسەر چەندین ئاستی جیاوازن و بەپێی ئامارە سەرەتاییەكان زیانەكان بە زیاتر لە (270) ملیار دۆلار دەخەمڵێنرێت، بەڵام هاوکارەکانمان لە کەرتی ئابوریدا دەبێت هەڵسەنگاندنێکی وردتر بۆ رادەی زیانەکان پێشکەش بکەن، ناتوانرێت بە تەواوی پشت بەم رێژەیە ببەسترێت.

ئاماژەی بەوەشکرد: بەردەوام دەبن لە داکۆکیکردن لە مافەکانی گەلەکەمان لە ڕێگەی یاساییەوە، لەوانە داوای قەرەبووکردنەوەی خوێنی ئەو منداڵانەی کە لە قوتابخانەی میناب رژاوە.