حسێن محەبی وتەبێژی نوێی سوپای پاسدارانی ئێران، پەیامێکی توندو هۆشدارینامەیەکی ئاڕاستەی نەیارانی وڵاتەکەی کردو ڕایگەیاند، تاران خاوەنی کۆمەڵێک توانای سەربازیی نادیارو نهێنییە کە تائێستا ئاشکرای نەکردون.
محەبی جەختیکردەوە، ئەگەر جەنگ بەردەوامبێت، ئێران پەردە لەسەر جۆرە چەکو تەکنەلۆژیایەکی سەربازیی لادەبات کە دوژمن تەنانەت خەیاڵیشی بۆ نەکردوە.
ئهوهشى وت، "شێوازی نوێی شەڕکردن پەیڕەو دەکەین کە هێزە نەیارەکان توانای ڕوبەڕوبونەوەیان نابێت".
لەلایەکی دیکەوە، عەمید محەمەد کەرەمی فەرماندەی هێزی وشکانی سوپای پاسداران ڕایگەیاند، "هێزەکانیان قەڵغانێکی ئەمنیی فرەچەشنو فرەچینیان لەدەوری سنورەکانی ئێران دروستکردوە، بەجۆرێک کە خاکی ئێران ببێتە زیندانو زۆنگاو بۆ هەر دەستدرێژییەکی دەرەکی".
ئەم لێدوانە توندانەی فەرماندە سەربازییەکانی ئێران لەکاتێکدایە، هەوڵە دیپلۆماسییەکان لەگەڵ ئەمریکا وهكو دهوترێت بەهۆی داواکارییە زیادەکانی واشنتۆنهوه گەیشتونەتە بنبەستو تاران بەفەرمی ئامادەیی تەواوی خۆی بۆ وەڵامدانەوەی هەر هێرشێکی ئەگەری ڕاگەیاندوە.