قالیباف لەهەژماری خۆی لەسۆشاڵ میدیا نوسیویەتی، "ڕێز بۆ هەڵوێستە چاونەترسەکەی پاپا! دروشمی (لەهیچ ناترسم) دەبێتە ئیلهامبەخش بۆ هەموو ئەوانەی ڕەتیدەکەنەوە بەرامبەر کوشتنی مرۆڤە بێتاوانەکان بێدەنگبن، ڕوی دەمم دهكهمه پاپاو دهڵێم، ڕێبەرایەتییەکەت ڕێگەی ملیۆنان مرۆڤ ڕوناکدەکاتەوە، سوپاس بۆ ئەم نورە!".
ترەمپ نوسیبوی، "من پاپایەکم ناوێت کە پێیوابێت ئاساییە ئێران چەکی ئەتۆمی هەبێت، دەبێت پاپا بگەڕێتەوە سەر ئەرکی سەرەکی خۆییو واز لەدڵخۆشکردنی چەپە ڕادیکاڵەکان بهێنێت".
لەوەڵامێکی تونددا پاپا لیۆ لەناو فڕۆکە تایبەتەکەیەوە بەڕۆژنامەنوسانی ڕاگەیاند، "من لەئیدارەی ترەمپ ناترسمو دەست لەگەیاندنی پەیامی ئینجیل هەڵناگرم، ئەرکی من سیاسی نییە، بەڵکو وەستانەوەیە لەڕوی کوشتنی بێتاوانەکانو وتنی ئەوەی کە ڕێگەیەکی باشتر بۆ ژیان هەیە نەک جەنگ".
ئەم گرژییە دوای ئەوەهات کە پاپا بەئاشکرا هێرشەکانی سەر کەرتی غەززە، لوبنانو ئێرانی سەرکۆنەکردو هەڕەشەی تێکدانی شارستانییەتی ئێرانی بەکارێکی قبوڵنەکراو ناوبرد.