پاکستان ڕۆڵێکی گرنگی بینی لە ڕێگریکردن لە جەنگێکی گشتگیر کە دۆناڵد ترەمپ هەڕەشەی تێدا دەکرد. ئێستا جیهان چاوی لەو کەسایەتییە کاریگەرانەیە کە لە ئیسلام ئاباد کۆبوونەتەوە تاوەکو نەخشەی ئاشتی یان جەنگ بۆ قۆناغی داهاتوو بکێشن.

دیارترین کەسایەتییەکان


ئەم گەڕەی دانوستانانە چەندین کەسایەتی دیار و  جیاواز لە خۆ گرت؛ لەوانە جەی دی ڤانس و جارد کۆشنەر و ستیڤ ویتکۆف لە لایەنی ئەمریکا، کە ڕاستەوخۆ نوێنەرایەتی ترەمپیان کرد. لە بەرامبەردا، محەمەد باقر قالیباف و عەباس عێراقچی سەرۆکایەتی شاندە 71 کەسییەکەی ئێرانیان کرد. هەروەها ڕۆڵی ژەنەڕاڵ عاسیم مونیر و سەرۆکوەزیران شەھباز شەریف وەک ئەندازیارانی ئەم دیدارە مێژووییە، کلیلی سەرەکیی مانەوەی هەردوولایە لەسەر مێزی

    گفتوگۆ.

دیارترین کەسایەتییەکان 

شەھباز شەریف؛ ئەندازیاری هاوسەنگی مەدەنی و سەربازی

عاسیم مونیر؛ ئەندازیاری پشت پەردە لە هاوکێشە ئەمنییەکاندا

جەی دی ڤانس؛ نێردەی ترەمپ 

ستیڤ ویتکۆف؛ بازرگانێکی لێهاتوو لە جیهانی سیاسەتدا

جارید کۆشنەر؛ متمانەپێکراوی ترەمپ و ئەندازیاری ڕێککەوتنەکان

محەمەد باقر قالیباف؛ ژەنەڕاڵە سیاسییەکەی تاران

عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران، شارەزایەکی دێرینی دۆسیەی ئەتۆمییە