دوای شەش هەفتە لە جەنگ، ئێران پێشنیازێکی نوێی داوەتە ئەمریکا تاوەکو ڕێگە بە کەشتییەکان بدات بە بێ مەترسیی هێرش، لە دیوی عومانەوە بە نێو گەرووی هورمزدا تێپەڕ بن.
ئاژانسی ڕۆیتەرز لە زاری سەرچاوە دیپلۆماسییەکانەوە بڵاویکردەوە، تاران ئامادەیی نیشانداوە گەرەنتیی ئاسایشی کەشتییەکان لە ڕێڕەوی عومان بدات، بەو مەرجەی واشنتن داواکارییەکانی ئێران جێبەجێ بکات. جێبەجێکردنی ئەم پێشنیازە بەستراوەتەوە بە ئەنجامی کۆتایی ئەو گفتوگۆیانەی کە ئێستا لە ژێر چاودێریی نێوەندگیرە هەرێمییەکاندا بەڕێوە دەچن.
گەرووی هورمز گوزەرگەی 20%ی نەوت و گازی سروشتیی جیهانە و لە دوای دەستپێکردنی جەنگ لە 28ی شوباتەوە، گەورەترین پەککەوتنی لە مێژووی دابینکردنی وزەدا بەخۆوە بینیوە. لەم ماوەیەدا سەدان کەشتی و هەزاران دەریاوان لە ناو ئاوەکانی کەنداو و دەریای عوماندا گیریان خواردووە و ناتوانن تێپەڕ بن.