وانگ یی، وەزیری دەرەوەی چین، لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا لەگەڵ عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران جەختی کردەوە: هەرچەندە پێویستە سەروەری و ئاسایشی ئێران لە گەرووی هورمزدا ڕێزی لێ بگیرێت و بپارێزرێت، بەڵام هاوکات دەبێت ئازادی و سەلامەتیی هاتوچۆی کەشتیوانی لەم ڕێڕەوە نێودەوڵەتییەدا مسۆگەر بکرێت.


وانگ ئاماژەی بەوە کرد کە خواستێکی جیهانی و یەکدەنگ بۆ کردنەوەی گەرووکە هەیە؛ چونکە داخستنی، زیانێکی گەورە بە بازرگانیی جیهانی دەگەیەنێت.

وەزیری دەرەوەی چین لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا باسی لەوەشکردووە، پەکین پشتگیری لە بەردەوامیی ئاگربەست و دەستپێکردنەوەی دانوستانەکان دەکات بۆ گەیشتن بە چارەسەرێکی سیاسی