جام کوردی- ئەلیستەر کروک، دیپلۆماتکاری پێشووی بەریتانیا و ئەندامی پێشووی MI6، وتی: سوپای ئیسرائیل لە لێواری داڕماندایە و سەرۆک ئەرکانی سوپای ئیسرائیل لە کۆبوونەوەی کابینەی حکومەتدا دەرکەوت و وتی: فشارێکی زۆرمان لەسەرە.

ئاماژەی بەوەشکرد: لە لوبنان زیانی گیانی زۆریان بەرکەوتووە. دەوترێت زیاتر لە سەد تانکی مێرکاڤا لەگەڵ تیمەکانیان لەدەستداوە، هەرچەندە هەندێکیان توانیویانە خۆیان هەڵبێن.

هەروەها کروک ئاماژەی بەوەدا: توانای ڕووبەڕووبوونەوەی کاریگەرانەی حزبوڵڵایان نییە و بە گوتەی ئەوان، وەڵامەکانیان بەشەخۆراک کردووە بەهۆی کەمی تەقەمەنی.