لەپەیامەکەدا ئێران ئامادەیی بۆ وەڵامدانەوەی هەر دەستدرێژییەک دووپاتکردەوە و ئاماژەی بەوەشکرد، شەڕەکە لە ئەنجامی هەڵە حیسابکردنی تواناکانی ئێران لەلایەن دوژمنەوە دەستیپێکردووە.
سەرچاوەکان بڵاویانکردەوە، مونیر ئیرادەی وڵاتەکەی دووپاتکردووەتەوە بۆ بەردەوامبوون لە هەوڵە دیپلۆماسییەکانی بۆ کۆنتڕۆڵکردنی پەرەسەندن و کارکردن بۆ کۆتاییهێنان بە شەڕەکە.
هەر لەو چوارچێوەیەدا، ڕاپۆرتە میدیاییەکانی ئێران ئاماژەیان بەوە کردووە کە شاندەکانی ئێران و پاکستان بە وردی پێداچوونەوە بەو پەیامانە دەکەن کە هەفتەی ڕابردوو لە ڕێگەی ئیسلام ئابادەوە لە نێوان تاران و واشنتۆن ئاڵوگۆڕ کرابوون، ئەمەش وەک هەوڵێک بۆ زیندووکردنەوەی دانوستانە وەستاوەکانی نێوان هەردوولا.