دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ هەینی، عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران کردنەوەی گەرووی هورمزی بەڕووی کەشتییە بازرگانییەکان ڕاگەیاند، دوای ئەوەش دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا سوپاسی ئێران کرد بۆ کردنەوەی گەرووەکە.

لەگەڵ کرانەوەی گەرووەکە، ڕاستەوخۆ نرخی نەوتی خاوی برێنت بە ڕێژەیەکی بەرچاو و بە تێکرای 9% دابەزی و گەیشتە خوار 90 دۆلار بۆ هەر بەرمیلێک. شارەزایان پێشبینی دەکەن لەگەڵ کرانەوەی گەرووەکە نەوتی زیاتر بچێتە بازاڕەکان، ئەمەش وادەکات نرخی نەوت دابەزینێکی زیاتر بەخۆیەوە ببینێت.

نرخی زێڕ، بەرزبوونەوەی بەخۆوە بینی ئۆنسەیەک لە چوار هەزار و 800 دۆلارەوە بووە چوار هەزار و 888 دۆلار.


هاوکات، نرخی غازی سروشتی بەریتانی بە ڕێژەی 2% دابەزی و گوشارەکان لەسەر کەرەستە پیشەسازییەکانی وەک ئەلەمنیۆم کەمبوونەوە.