جام کوردی - دەزگای هەواڵگریی سوپای پاسداران جەختی لەسەر ئەوە کردەوە: ئۆپەراسیۆن دژی ئێران مومکین نییە، تاکە بژاردەی ترەمپ ڕێککەوتنە.

دەزگای هەواڵگریی سوپای پاسداران بە جەختکردنەوە لەسەر ئەوەی کە ترەمپ دەبێت لە نێوان "ئۆپەراسیۆنی مەحاڵ یان ڕێککەوتنی خراپ لەگەڵ کۆماری ئیسلامی ئێران" هەڵبژێرێت، ڕایگەیاند: "کەشی بڕیاردان بۆ ئەمریکا سنووردارە".

دەزگای هەواڵگری سوپای پاسداران لە هەژماری X سۆشیال میدیای خۆیدا نووسیویەتی؛

ئۆلتیماتۆمی ئێران بۆ پنتاگۆن دژی گەمارۆدانی ، گۆڕینی زمانی چین، ڕووسیا و ئەوروپا لە دژی واشنتۆن، نامە پاسیڤەکەی ترەمپ بۆ کۆنگرێس،  هیچ مانایەکی  تری جگە لە قبوڵکردنی مەرجەکانی دانوستانی ئێران نییە.

ترەمپ دەبێت لە نێوان "ئۆپەراسیۆنی مەحاڵ یان ڕێککەوتنی خراپ لەگەڵ کۆماری ئیسلامی ئێران" هەڵبژێرێت.