لیژنەی ڕێگری لە زیادەڕۆیی و هێزە ئەمنییەکانی هەڵەبجە، دوای گەیشتنی سکاڵا و داواکاریی هاووڵاتییان، هەڵمەتێکیان بۆ لابردنی بەربەست و زیادەڕۆییەکان لە گەڕەکەکانی هەولێر، بەختیاری و پشت پزیشکیی داد ئەنجام دا.بەپێی ڕاگەیێنراوی پارێزگای هەڵەبجە، بەربەستە نایاساییەکان هاتووچۆی ڕۆژانەی منداڵان، بەساڵاچووان و ئۆتۆمبێلە خزمەتگوزارییەکان تووشی کێشە کردبوون. لیژنەکە دوای ئاگادارکردنەوەی پێشوەختەی خاوەنەکان، سەرجەم بەربەستەکان لابرد و کۆڵانەکان بۆ خزمەتی گشتی کرانەوە.پارێزگای هەڵەبجە جەختی کردووەتەوە کە پاراستنی موڵکی گشتی و مافی هاتووچۆی هاووڵاتییان ئەرکێکی یاسایی و ئەخلاقییە و بەرامبەر سەرپێچیکاران ڕێکاری یاسایی دەگیرێتەبەر.