بەڕێوەبەرایەتیی نەوت و کانزاکانی هەولێر ڕایگەیاندووە سبەی شەممە، ١٩ی ئەیلوول، ژمارەی ٧ی بەشەکانی بەنزین لە سیستەمی کارتی ئەلیکترۆنیی سووتەمەنی کارا دەکرێت، هەروەها ژمارەی ١٢ی بەشی غازی ماڵانیش بۆ هەمان مەبەست دەخرێتە کار، لەگەڵ کاراکردنی بەشی ژمارە ١١.سەرچاوەیەک لە بەڕێوەبەرایەتییەکە گوتی ئێستا هەر ئۆتۆمبێلێک هەفتانە ٤٠ لیتر بەنزینی پاڵپشتیکراو وەردەگرێت و هەوڵ دەدرێت شۆفێرانی تەکسی بتوانن هەفتانە لانیکەم دوو جار سوود لە بەنزینی پاڵپشتیکراو وەربگرن. لە شۆفێرانی تەکسیش داواکراوە خۆیان لە خزمەتگوزارییە ئەلیکترۆنییەکە تۆمار بکەن.لە ئێستادا بەنزینی نۆرماڵ بە نرخی پاڵپشتیکراوی ٧٥٠ دینار لە ٣٦ بەنزینخانەی هەولێر دابەش دەکرێت و هەر ئۆتۆمبێلێک بە کارتی سووتەمەنی ٤٠ لیتر لە هەفتەیەکدا وەردەگرێت. هەروەها هەر بوتڵێک غازی ماڵان بە هەمان کارت بە نرخی ٨ هەزار و ٥٠٠ دینار دەدرێت.
لەبارەی دابەشكردنی بەنزین و غازی ماڵان هاووڵاتییانی هەولێر ئاگادار دەكرێنەوە
جام کوردی - لە هەولێر ژمارەی نوێی بەشە بەنزین و غازی ماڵان لە کارتی ئەلیکترۆنی کارا دەکرێن و هەوڵ دەدرێت بەشە بەنزینی تەکسییش زیاد بکرێت.
September 19, 2026