، بەیانیی ئەمڕۆ ژمارەیەک لە ڕزگاربووان و شایەتحاڵەکانی تاوانی ئەنفال و زیندانی نوگرە سەلمان، بە جلی ڕەسەنی کوردییەوە گەیشتنە بەردەم دادگای ڕەسافە لە بەغداد، ئەمەش وەک هێمایەک بۆ مەزڵوومیەتی گەلی کورد و سووربوون لەسەر وەرگرتنی مافی قوربانییان.
عـ.ـەجاج، کە یەکێک بووە لە پاسەوان و لێپرسراوە دڵڕەقەکانی زیندانی نوگرە سەلمان، لەلایەن سەدان ڕزگاربووی ئەو زیندانەوە تۆمەتبار دەکرێت بە ئەنجامدانی تاوانی جەنگ، ئەشکەنجەدانی بێبەزەییانە و کوشتنی زیندانییە بێتاوانەکان.
ئەمڕۆ، دوای تێپەڕبوونی دەیان ساڵ بەسەر ئەو تاوانە گەورەیەدا، شایەتحاڵەکان لەبەردەم دادوەردا گەواهی لەسەر ئەو ڕۆژە ڕەش و پڕ لە مەینەتییانە دەدەن کە لەژێر دەستی ئەو تۆمەتبارەدا بەسەریان بردووە، بەو ئومێدەی دادگا سزایەکی دادپەروەرانەی بەسەردا بسەپێنێت.