سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان ئاشکرایکرد، پاش ئەوەی هەرێمی کوردستان داهاتی نانەوتی ڕەوانەی بەغداد کرد، هەموو ئامادەکارییەک کراوە و هەموو پابەندییە داراییەکانیش جێبەجێکراون، ئەوەی ماوەتەوە ئەوەیە کە ئەمڕۆ یان سبەینێ ڕێکارەکانی ناردنی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان لە وەزارەتی دارایی عێراقەوە تەواوبکرێن.

ئاماژەی بەوەشکرد، لیستی مووچە ئامادەیە و بانکەکانیش ئامادەن، ئەگەر سبەینێ وەزارەتی دارایی عێراق پارەکە بنێرێت، ئەوا ڕاستەوخۆ ڕۆژی سێشەممە مووچە دابەشدەکرێت.