جام کوردی - فەرماندەی هێزی دەریایی ئەرتەشی کۆماریی ئیسلامیی ئێران، جێگیرکردنی ژێردەریاییە سووکەکانی ئەو هێزەی لە گەرووی هورمز کە بە دۆلفینەکانی کەنداوی فارس ناسراون بە ئامانجی ڕووبەڕووبوونەوەی کەشتیەکانی دوژمن ڕاگەیاند.
دەریاوان شەهرام ئێرانی، فەرماندەی هێزی دەریایی ئەرتەشی کۆماری ئیسلامیی ئێران ڕایگەیاندووە کە "ژێردەریاییە سووکەکانی دروستکراوی وڵاتەکەمان بەگوێرەی هەڕەشە و توانا و پێداویستییەکان لە ئاوەکانی گەرووی هورمز جێگیر دەکرێن"، دەشڵێت: "نیشتەجێبوون لەسەر بنی دەریا لە قووڵایی ئاوەکانی گەرووی هورمز بۆ ماوەیەکی زۆر و... ڕێگریکردن و لەناوبردنی هەموو جۆرە کەشتییەکی دوژمنکارانە لە تواناکانی ژێردەریایی سووکەکانی هێزی دەریاییە ئەم ژێردەریاییانە بە زمانی ڕۆژانەی ئەفسەران و پلەدارانی سەربازیی بە "دۆلفینەکانی کەنداوی فارس" ناسراون.
دەریاوان ئێرانیی ڕایگەیاند: دۆلفینەکانی کەنداوی فارس بۆ نیشاندانی دەسەڵاتی بەرگری دەریایی وڵاتەکەمان لە ئۆپەراسیۆنێکدا بە ناو و یادی شەهیدانی کەشتیی دێنا لە گەرووی هورمز هاتنە سەر ڕووی ئاو و دوای ئەنجامدانی چەندین مانۆڕی جوانکاری، چوونە قووڵایی دەریا بۆ درێژەدان بە ئەرکە دیاریکراوەکانیان.