ئەمڕۆ دووشەممە، ئاژانسی هەواڵی تەنسیم بڵاویکردەوە، بە هەماهەنگی لەگەڵ ئێران ڕێ بە کەشتییەکی نەوت دراوە بە گەرووی هورمزدا تێپەڕ بێت.
کەشتییەکە کە نەوتی عێراقی هەڵگرتووە دوێنێ بە گەرووی هورمزدا تێپەڕ بووە، ئێستا لە دەریای عومانەوە بەرەو بەندەری ناگی سۆنی ڤێتنام بەڕێکەوتووە.
ئێران بەردەوام جەخت دەکاتەوە کە هەر کەشتییەک بیەوێت بە گەرووی هورمزدا تێپەڕ بێت، دەبێت سەرەتا مۆڵەت لە کۆماری ئیسلامی وەربگرێت.