ئەمڕۆ سێشەممە، عەدی عەواد، ئەندامی لیژنەی دارایی ەپرلەمانی عێراق ڕایگەیاند: “بانکی ناوەندی بەڵێنیداوە بە پارەدارکردن و دابینکردنی مووچەی فەرمانبەران بەپێی یاسای کەمکردنەوەی یەدەگ”.
ئەو پەرلەمانتارە وتیشی: “لەگەڵ پێکهێنانی حکومەت، بودجەی 2026یش دەنێردرێت”، ئاماژەی بەوەش کرد کە حکومەت دەسەڵاتی قەرزکردن هەیە بۆ کەمکردنەوەی قەبارەی قەیرانی دارایی، بەتایبەتیش لە کاتێکدا کە پرسی کردنەوەی گەرووی هورمز بە نادیاری ماوەتەوە.
عەواد ڕاشیگەیاند، عێراق پێویستی بە زیاتر لە 7 تریلیۆن دینارە بۆ دابینکردنی مووچەی فەرمانبەران کە بە پێی یاسای کەمکردنەوەی یەدەگ، مووچە لە بانکی ناوەندییەوە بۆ ماوەی شەش مانگ مسۆگەر کراوە.