ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزە لە نوێترین ڕاپۆرتی مانگانەیدا سەبارەت بە بازاڕی نەوت ڕایگەیاند، پێشبینی دەکرێت لە ماوەی ساڵی ٢٠٢٦دا بەهۆی ئاڵۆزییەکانی جەنگی ئێرانەوە، خستنەڕووی نەوت لەسەر ئاستی جیهان ڕۆژانە بە بڕی ٣. ٩ ملیۆن بەرمیل کەمبکاتەوە. ئاماژەی بەوەش کردووە کە ناوچەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست تا ئێستا زیاتر لە ملیارێک بەرمیل لە توانای هەناردەکردنی لەدەستداوە. 
ڕاپۆرتەکە هۆشداریی توند لەبارەی داخستنی گەرووی هورمز دەدات و دەڵێت، لە حاڵەتێکی ئاواهادا قەبارەی زیانەکانی خستنەڕوو دەگاتە ١٢. ٨ ملیۆن بەرمیل لە ڕۆژێکدا. ئەم دابەزینە لە کاتێکدایە کە ئاستی داواکاریش بۆ سووتەمەنی بەهۆی بەرزبوونەوەی نرخ و خاوبوونەوەی گەشەی ئابووری، ڕۆژانە ٤٢٠ هەزار بەرمیل کەمبووەتەوە، بەڵام کورتهێنانی خستنەڕوو زۆر زیاتر دەبێت لەو دابەزینەی لە خواستدا ڕوودەدات.