بەڕێوەبەرایەتی تونێلی پێشڕەو ئاگادارییەکی گرنگ ئاڕاستەی شۆفێران و هاوڵاتیان دەکات سەبارەت بە داخستنی کاتیی تونێلەکە بەهۆی ئەنجامدانی کاری چاکسازییەوە.

بەپێی بڕیارەکە، لە پێناو پاککردنەوە، بەردانی ئاوی پشتی دیواری تونێلەکە و چاکسازیکردن لە سەرجەم ئامێرە کارەبایی و میکانیکییەکاندا، تونێلی پێشڕەو بۆ ماوەی هەفتەیەک دادەخرێت.

وردەکاری کات و ڕێکەوتی داخستنەکە:

  • ڕێکەوتی دەستپێکردن: ڕۆژی یەکشەممە (17/5/2026)

  • کاتژمێرەکانی داخستن: شەوانە لە کاتژمێر (10:00)ی شەو تا کاتژمێر (5:00)ی بەرەبەیان.

  • ماوەی داخستن: کارەکە بۆ ماوەی یەک هەفتە بەردەوام دەبێت.

داوا لە شۆفێرانی بەڕێز دەکرێت بۆ پاراستنی سەلامەتی خۆیان و تووش نەبوون بە قەرەباڵغی، لەو ماوەیەدا ڕێگای جێگرەوە بەکاربهێنن و پابەندی ڕێنماییەکان بن.