ئیبراهیم عەزیزی، سەرۆکی لیژنەی ئاسایشی نەتەوەیی لە پەرلەمانی ئێران، پلانێکی نوێی بەناوی "کاری تۆڵەسەندنەوە" ڕاگەیاند. بەپێی پلانەکە، هێزە سەربازی و ئەمنییەکانی ئێران بڕی 50 ملیۆن یۆرۆیان وەک پاداشت بۆ هەر لایەنێک دیاری کردووە کە بتوانێت دۆناڵد ترەمپ بکوژێت.
ئیبراهیم عەزیزی، سەرۆکی لیژنەی ئاسایشی نەتەوەیی ڕایگەیاند: دۆناڵد ترەمپ و بنیامین ناتانیاهۆ و فەرماندەی سێنتکۆم بەهۆی ڕۆڵیان لە هێرشکردنە سەر ئێران و شەهید کردنی عەلی خامنەیی، پێویستە بکرێنە ئامانجی سەرەکی و تۆڵەیان لێ بکرێتەوە.
هاوکات لەگەڵ ئەم بڕیارەی پەرلەمان، دەزگای ڕاگەیاندنی موساف کە نزیکە لە عەلی ئەکبەر ڕائیفی پوور، و گرووپی هاککردنی حەنزەڵە پشتیوانیی خۆیان بۆ ئەم هەڵمەتە دەربڕیوە.