دوێنێ پینجشەممە، لە کۆبوونەوەیەکی تایبەتدا پەرلەمانی عێراق متمانەی بە کابینەکەی عەلی زەیدی، سەرۆکوەزیرانی نوێی عێراق دا
مەسعوود پزیشکیان، سەرۆککۆماری ئێران لە پەیامێکدا، وێڕای پیرۆزبایی لە سەرۆکوەزیرانی نوێ و گەلی عێراق، هیوای خواست لەم قۆناغە نوێیەدا و بە پشتبەستن بەو پەیوەندییە قووڵانەی لە نێوان ئێران و عێراقدا هەیە، لاپەڕەیەکی نوێ لە هاوکاری ستراتیژی نێوان هەردوو وڵات دەست پێ بکات.
ئێران هەمیشە وەک هێزێکی پشتیوان لە پاڵ عێراقدا دەمێنێتەوە لە پێناو پەرەپێدان و چەسپاندنی ئاسایش و سەقامگیری لە ناوچەکەدا