باسم خزەیر، وەزیری نەوتی عێراق لە ڕێوڕەسمی دەستبەکاربوونی، کۆنفڕانسێکی ڕۆژنامەوانی ئەنجامدا و ڕایگەیاند، هەوڵ دەدەین پەرە بە دۆزینەوەی نەوت و کێڵگەی نەوتیی دیکە بدەین، هەروەها تاوەکو ساڵی 2030 لە غازی شلدا دەگەینە ئاستی خۆبژێوی.
باسی لەوەشکرد، پێویستە پێداچوونەوە بە دۆسییەکانی نەوت بکرێت، چونکە لە بەرامبەر گەلی عێراقدا بەرپرسین و بەوپەڕی تواناوە هەوڵدەدەین عێراقێکی نەوتی بونیادبنێین، هەروەها هیوایەکی زۆرمان هەیە کە دۆخی گەرووی هورمز چارەسەرببێت.
ئەوەشی خستەڕوو، مانگی نیسان 10 ملیۆن بەرمیل نەوتمان لە ڕێگەی گەرووی هورمزەوە هەناردە کردووە.