به پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، هووشەنگ بازووبەند به ئاماژه به هێڵی ئاسنی کرماشان–خوسرەوی وەک به شێک له ڕێگای ئاسنینی ئێران بۆ عێراق و سوریا، وتی: درێژی ئەم پڕۆژەیە بەگشتی 263 کیلۆمەترە و بەهەمان شێوە جێبەجێکردنی بەشی ئیسلام ئابادی ڕۆژاوا تا سنووری خوسرەوی له ئارادایه.
ناوبراو بە ئاماژە بە واژۆکردنی یاداشتنامەی لێکتێگەیشتن بۆ دروستکردنی هێڵی ئاسنی خوسرەوی - خانەقین- بەغدا لە نێوان ئێران و عێراقدا، زیادی کرد: بۆ بەستنەوەی کۆتایی ئەم ڕێگایە، تەنها 15 کیلۆمەتر هێڵی ئاسنین لە خاکی عێراقدا ماوەتەوە کە ئەمەش لە ئەستۆی حکومەتی عێراقدایە.
بریکاری وەزیری ڕێگاوبان و گەشەپێدانی شارەکان جەختی لەوە کردەوە: تەواوکردنی هێڵی ئاسنی کرماشان – خوسرەوی پێویستی بە نزیکەی 40 ملیۆن هێمەت قەرز هەیە و بەدیهێنانی ئەم پڕۆژەیە جگە لە دابینکردنی سەرچاوەی دارایی، پێویستی بە هاوکاری و هەماهەنگی لەگەڵ حکومەتی عێراق هەیە بۆ تەواوکردنی پەیوەندی هێڵی ئاسنی نێوان هەردوو وڵات.
بازوەند هیوای خواست بە دابینکردنی پارەی پێویست، ئەم ڕێڕەوی ستراتیجییە کە بەشێکە لە ڕێگای ترانزێتی ڕۆژهەڵات-ڕۆژئاوا، لە ساڵانی داهاتوودا بە تەواوی کاری پێبکرێت.