خوشکی ڕێبەری کۆریای باکور و سەرۆکی ئۆفیسی گشتی کۆمیتەی ناوەندی پارتی کرێکارانی کۆریا جەختی لەوە کردەوە کە کۆریای باکور بە بێ ساتێک وەستان بەردەوام تواناکانی چەکی ئەتۆمی نوێ دەکاتەوە.
ئاماژەی بەوەشکرد، هێزی ئەتۆمی گەرەنتی سەرەکییە بۆ پشتیوانیکردن لە سەروەری و ئاسایشی وڵات.
خوشکی سەرۆکی کۆریای باکوور ڕایگەیاند کە هەڵوێستی وڵاتەکەی ڕوون و یەکگرتووە و بارودۆخی ئەمنیی زاڵ لە ناوچەکە وایکردووە پیۆنگ یانگ هەوڵی بەهێزکردنی تواناکانی بەرگری خۆی بدات. بەرگریی ئەتۆمی بووەتە توخمێکی گرنگ و پێویست لە ڕووبەڕووبوونەوەی هەڕەشە دەرەکییەکان.
ڕێبەری کۆریای باکور پێشتر چەندین جار ڕایگەیاندبوو کە توانا ئەتۆمییەکانی ئەو وڵاتە بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی دەستدرێژی دەرەکی، پێویستن.