بەرپرسێکی باڵای حکومەتی هەرێمی کوردستان ئاشکرای کرد، ئەمشەو تا بەیانی بەرهەمهێنانی غازی سروشتی لە کێڵگەی کۆرمۆر دەستپێدەکاتەوە، کە بەهۆی ئەوەوە چاوەڕوان دەکرێت کێشەی کەمبوونی کارەبا و غازی ماڵان و ئۆتۆمبێل چارەسەر بێت. هەروەها بە گەڕانەوەی بەرهەمهێنان بۆ ئاستی ئاسایی، کارەبای 24 کاتژمێری بۆ زۆربەی ناوچەکان دەگەڕێتەوە، بەرهەمهێنانی غازی (LPG) بە توانای تەواو دەستپێدەکاتەوە و چاوەڕوان دەکرێت نرخی غازی ماڵان و غازی ئۆتۆمبێل کە لە ڕۆژانی ڕابردوودا بەرزبووبوون، لە ڕۆژانی داهاتوودا دابەزن و ئاسایی ببنەوە.