مووچەی 1008 خانەنشینی دەستەبەری کۆمەڵایەتی لە هەرێمی کوردستان لەم یەک دوو ڕۆژەدا دابەش دەکرێت. بەپێی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کار و دەستەبەری کۆمەڵایەتی، ئەو خانەنشینانەی پێش خانەنشینبوون دەستەبەری کۆمەڵایەتییان بۆ کراوە و 20 ساڵ خزمەتیان هەیە، بەپێی ماوەی خزمەت مووچەیان لە 180 هەزار دینارەوە تا 2 ملیۆن دینار دەگات. هەروەها ڕاگەیەنرا سبەی سێشەممە دابەشکردنی مووچەکان لە هەولێر دەست پێدەکات و خانەنشینان دەتوانن بۆ وەرگرتنی مووچەکانیان سەردانی بانکی فیدراڵ و نووسینگەی دێدەوان بکەن.
سبەی لە هەولێر مووچەی کرێکارانی خانەنشین دابەش دەکرێت
جام کوردی - سبەی مووچەی مانگی تەممووزی کرێکارانی خانەنشین لە سنووری پارێزگای هەولێر دابەش دەکرێت. بەڕێوەبەری گشتیی کار و دەستەبەری کۆمەڵایەتی دەڵێت، ژمارەی ئەو خانەنشینانەی مووچە وەردەگرن 1008 کەسن.
2 کاتژمێر لەمەوبەر