سەرچاوەیەک لە وێستگەی غازی کارەبای هەولێر ئاشکرای کرد، دوای نیوەشەوی ڕابردوو یەکەکانی بەرهەمهێنانی کارەبا بە شێوەی پلەبەندە کاریان پێکراوەتەوە و چاوەڕوان دەکرێت تا نیوەڕۆی ئەمڕۆ هەموو یەکەکان بگەڕێنەوە بۆ دۆخی ئاسایی. تا بەیانی، لە هەشت یەکە، چوار یەکە کاریان پێکراوەتەوە و بە تەواوبوونی گەڕانەوەی غاز بۆ وێستگەکان، دۆخی کارەبا لە هەرێمی کوردستان ئاسایی دەبێتەوە. هەروەها دوای دەستپێکردنەوەی بەرهەمهێنانی غاز لە کێڵگەی کۆرمۆر، غاز بۆ وێستگەکانی کارەبا دابین دەکرێتەوە و بەرهەمهێنان بە شێوەی ئاسایی دەگەڕێتەوە.