بەمەش شەپۆلی هاتنی هاووڵاتییان لە ڕێگەی سەرجەم دەروازە سنوورییەکانەوە بەبەردەوامی دێنە ناو شارە پیرۆزەکانەوە.
بارەگای ناوبراو لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاشکرای کردووە" لایەنە ئەمنی و خزمەتگوزارییەکان لە ڕێگەی هەماهەنگی هاوبەشەوە بەردەوامن لە جێبەجێکردنی پلانە مەیدانییەکانیان، بەمەبەستی بەدواداچوون بۆ جووڵەی سەردانیکەران و ئاسانکاری لە هاتنەناوەوە و هاتووچۆیان لە نێوان پارێزگاکاندا، بەتایبەت لەگەڵ زیادبوونی بەرچاوی ژمارەی زیارەتکاران بەشێوەیەکی پلەبەپلە لەگەڵ نزیکبوونەوەی وەرزی سەردانەکە."
ئەوەش خراوەتەڕوو کە پلانە ئامادەکراوەکان پاراستنی دەروازە سنوورییەکان و تەوەرە سەرەکییەکان دەگرێتەوە، تاوەکو ئاسانی لە هاتووچۆدا زامن بکرێت و خزمەتگوزارییە پێویستەکان پێشکەش بکرێن، بە شێوازێک کە گونجاو بێت لەگەڵ ئەو چڕییەی کات بە کات زیاد دەکات بۆ بەشداری لە یادکردنەوەی چلەی ئیمام حوسەیندا.