وەزارەتی سامانە سروشتییەکان بڕیاری داوە دابەشکردنی بەنزینی نۆرماڵی پاڵپشتیکراوی حکومی کە لیترێکی 750 دینارە لە سەرجەم پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆکان زیاد بکرێت، هەروەها ئاسانکاریی پێویست بۆ هاوردەکردنی بەنزین و ماددە کیمیاییەکان دابین بکرێت. لە هەمان کاتدا چاودێری لەسەر کوالێتی بەنزینی بازرگانی چڕتر دەکرێتەوە. وەزارەتەکە هەروەها هەوڵ دەدات پشکی نەوتی خاو دابینکراو بۆ هەرێمی کوردستان زیاد بکرێت، چونکە ئێستا ڕۆژانە تەنیا 50 هەزار بەرمیل دابین دەکرێت، کە لە شایستەی دیاریکراوی هەرێم کەمترە.
وەزارەتی سامانە سروشتییەکان چەند بڕیارێکی بۆ چارەسەرکردنی کێشەی بەنزین دەرکرد
جام کوردی - وەزارەتی سامانە سروشتییەکانی هەرێمی کوردستان چەند بڕیارێکی نوێی بۆ چارەسەرکردنی کێشەی کەمیی بەنزین و پێداچوونەوە بە نرخەکان دەرکرد و هەوڵ بۆ زیادکردنی پشکی نەوتی خاوی هەرێمی کوردستان دەدات.
7 کاتژمێر لەمەوبەر