نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق لەراگەیندراوەكەدا ئاماژەی دا: "سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران، عەلی فاڵح زەیدی، بە ئامادەبوونی ژمارەیەکی زۆر لە بازرگانانی تورک، سەرپەرشتیی کۆبوونەوەی مێزی گردی عێراقی-تورکی کرد."
ڕاگەیەندراوەکە ئاماژهی بۆ ئهوهیش كردوه كه: "کۆبوونەوەکە تاوتوێی گرنگیی گەشەپێدانی پەیوەندییە ئابووری و بازرگانییەکانی نێوان عێراق و تورکیا و کارکردن بۆ پێشخستنیانی کرد، بە شێوازێک کە بەشدار بێت لە بەدیهێنانی قازانجی دوولایەنە بۆ هەردوو وڵات."
ههروهها ئهوهیش هاتووه كه: "کۆبوونەوەکە پێداچوونەوەی بەو میکانیزم و ئاسانکارییانەدا کرد کە حکومەت لە پێناو بەرزکردنەوەی ئاستی هاوکاری و گەشەپێدانی ژینگەی وەبەرهێنان و ئابووریدا گرتبوویە بەر، لە ڕووناکیی ڕێنماییەکانی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران کە تایبەتن بە کرانەوەی ئابووری و ئاسانکاریکردنی ڕێکارەکان لە بەردەم جووڵەی بازرگانیی دوولایەنە لەگەڵ تورکیادا."