​‏کەوڵۆسی لە بارەی دۆخی ئێستاوە ڕایگەیاند​"شکستی ئەمریکا لە شەڕی ئێران تاوەکو ئەم چرکەیەش تەواو ئاشکرایە. هەم سیناریۆی یەکەم و هەم سیناریۆی دووەمی ئەمریکا لەم ڕووبەڕووبوونەوەیەدا بەتەواوی شکستیان هێناوە."

​‏ئەو شرۆڤەکارە سیاسییە ڕەخنەی توندی لە ئیدارەی ئەمریکا و کەسایەتی سەرۆک دۆناڵد ترامپ گرت و ئاماژەی بەوە کرد کە ترامپ بە جۆرێک ئەمریکای ڕیسوا کردووە کە هیچ هەیبەت و بایەخێکی بۆ سیاسەتی دەرەوە و دامەزراوە فەرمییەکانی ئەو وڵاتە نەهێشتووەتەوە.

​‏لە درێژەی ئاخاوتنەکانیدا بۆ جام کوردی وتی:

‏"ئێستا تەنانەت منداڵێکیش لەم هاوکێشەیە تێدەگات کە ئەمریکا شکستیهێناوە. لەم ڕوانگەیەشەوە، سەردانی ئۆلیڤەر/ناتانیاهۆ بۆ ئەمریکا ڕێک بۆ ئەم مەبەستەیە و ئەگەری زۆرە پێداچوونەوەیەکی گشتگیر بە تەواوی پرۆسەی ململانێکەدا بکرێت."

سەبارەت بە ​جیاوازی ئەم شکستە لەگەڵ جەنگەکانی ڕابردوو

​‏نوێنەری ماڵی حیکمەی چینی جەختی لەوە کردەوە کە ئەمە یەکەم جار نییە ئەمریکا لە جەنگدا دەدۆڕێت؛ پێشتریش لە جەنگی پارتیزانی لە 'کەنداوی بەرازەکان'، لە ڤێتنام و لە ئەفگانیستانیش دۆڕاوە. بەڵام جیاوازیی ڕووداوەکانی ئێستای ئێران لەوەدایە کە:

​ئەمە یەکەمجارە ئەمریکا لە جەنگێکی ڕاستەوخۆی "سوپا بۆ سوپا" بەم جۆرە تووشی شکست ببێت.

​ئەو وتی: سەرۆکی ئەمریکا ڕۆژانە دەیان لێدوانی دژبەیەک دەدات کە هیچ قورسایی و بایەخێکی سیاسییان نەهێشتوەتەوە

​‏لە کۆتایی گفتوگۆکەدا، مەشخەڵ کەوڵۆسی ئاماژەی بەوە کرد کە تەواوی جیهان چاوەڕوانی ئەنجامی گۆڕانکارییەکانی دوای سەردانەکەی ناتانیاهۆ دەکات، چونکە ترامپ لە ناو تەنگژەیەکی زۆر گەورەدایە. جەختیشی کردەوە کە "ئەگەر ئەمریکا لەم ململانێیەدا بە تەواوی ئاڵای سپی بەرز بکاتەوە و شکست بهێنێت، کاریگەرییەکی ڕاستەوخۆ و قووڵی لەسەر تەواوی هاوکێشەکانی سەدەی بیست و یەک دەبێت."